وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌و وتووێـژه شه‌ش قۆڵیـیه‌ی كه بڕیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌پـێناو ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور سـازبدرێت، دواخرا.
له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور ده‌ڵێن وڵاتی چین كه بڕیاربوو میواندارێتی كۆبوونه‌وه‌كه بكات سیئۆلی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی وتووێـژه شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی كه بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه سـازبدرێت، ئه‌نجام نادرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشور گوتوویانه چین ئاماده‌یی خۆی بۆ كاركردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا ده‌ربڕیوه تاوه‌كو ڕۆژێـكی دیكه بۆ سـازدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ستنیشـان بكه‌ن.
شـایانی باسه نوێنه‌رانی چین و ژاپـۆن و ڕوسیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌ردوو كۆریای باكور و باشور پـێشـتر ڕێـكـكه‌وتبوون له‌سه‌ر سـازدانی وتووێـژی شه‌ش قۆڵی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له په‌كین، ئه‌وه‌ش له‌پـێناو دانوسـتاندن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری دیاریكردنی دوا مۆڵه‌تێـك بۆ له‌كارخستنی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور.
كۆریای باكور له‌م دوایـیه‌دا دامه‌زاروه‌ی ناوه‌كی سه‌ره‌كی خۆی داخست، وه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوه ناوه‌كیـیانه‌ی كه هێشـتا كارده‌كه‌ن دابخات و هه‌روه‌ها به ته‌واوه‌تی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی خۆی ئاشـكرا بكات، ئه‌وا كۆمه‌كی سووته‌مه‌نی و له‌به‌ر دانه‌واندنی دیبلۆماتی له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌شـداربووی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی پـێشـكه‌ش به كۆریای باكور ده‌كرێت.