وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر خواسته ناوه‌كیـیه‌كانی تاران ده‌ڵێت پـێویسته هێزه جیهانیـیه‌كان ئاماده‌بن بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌دژی ئێران .
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ره‌نسا بڵاوكرایه‌وه، بێرنارد كۆشنێر گوتی ده‌بێت تا بتوانین له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه ناوه‌كیـیه‌ی ئێران بكه‌ین.
به‌ڵام، كۆشنێر له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی " ئێمه ده‌بێت خۆمان بۆ خراپـترین بژار ئاماده بكه‌ین، كه ئه‌ویش شه‌ڕه."
كۆشنێر جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕوا ناكات شه‌ڕ خه‌ریكه ڕووده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتیشی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ڵمانیا مشـتومڕ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا. گوتیشی فه‌ره‌نسا ئامۆژگاری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی خۆی كردووه له‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ تاران‌دا نه‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌كه‌ی گوتی تاران واز له به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنێت. ئه‌و كاره‌ی كه ڕه‌نگه بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.
هه‌فته‌ی پـێشـووش گه‌وره وتووێـژكاری ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی گوتی ئێران كاره هه‌ستیاره ناوه‌كیـیه‌كانی خۆی ڕاناگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێی داوا ده‌كات.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئێران له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بۆ كاری خزمه‌تگوزاری هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. تارانیش ئه‌و قسانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێهه‌م كۆمه‌ڵه سزای خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی پـتاندنی یۆرانیۆم.