كاربه‌ده‌ستانی تایله‌ند ده‌ڵێـن له‌ئاكامی تێـكشـكانی فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی دورگه‌ی فوكێتی گه‌شـتیاری له باشوری وڵات به‌لایه‌نی كه‌م 88 كه‌س كوژراون.
ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی هێـڵـی ئاسـمانی One-Two-Go له ده‌می نیشتنه‌وه‌كه‌ی له ژێر بارانێـكی قورس‌دا له فڕۆكه‌خانه‌ی فوكێت خزاوه و پارچه پارچه بووه و ئاگریشی تێبه‌ربووه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه له بانكۆكی پایته‌خته‌وه به 123 سه‌رنشینه‌وه هه‌ڵـساوه و هه‌روه‌ها 7 كه‌سی تاقمی فڕۆكه‌وانه‌كه‌شی تێدابووه، وه زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كانیش گه‌شتیارانی ئه‌وروپایی بوون.
نزیكه‌ی 40 كه‌س له‌م ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌ی ڕزگاریان بووه و براونه‌ته نه‌خۆشـخانه و به‌لایه‌نی كه‌م دووانیان چاره‌سه‌ری ته‌ندروسـتیان بۆ كراوه و له نه‌خۆشـخانه چوونه‌ته ده‌رێ.
هه‌ندێ له ڕزگاربووه‌كان ده‌ڵێن خه‌ڵـكیان بینیوه له ده‌می خۆده‌ربازكردنیاندا ئاگریان تێبه‌ربووبوو.
له‌وه‌تای سـاڵی 1998 وه و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تری تایوان له باشوری بانكۆكی پایته‌خت، كه 101 كه‌سی تیادا مردن، ئه‌مه‌یان كوشـنده‌ترین ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بووه له تایوان.