ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن چه‌كداران به‌لایه‌نی 28 كه‌سیان له‌سه‌رانسه‌ری عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كوشـتووه، پاش ئه‌وه‌ی گروپـێـكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هۆشـداری دا به‌وه‌ی
هێرشی نوێ له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌نجام ده‌دات.
پـۆلیس ده‌ڵێت گومانبارانی سه‌ر به ئه ئه‌لقاعیده له شـارۆچكه‌ی ئه‌لموقدادیـیه له باكوری شاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 14 كه‌سیان كوشـتووه و 12 باڵه‌خانه‌یان سووتاندووه.
پـێشـتریش، خۆكوژێـك له ده‌ره‌وه‌ی چاخانه‌یه‌كی شـارۆچكه‌ی توزخورماتوو له باكوری عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 6 كه‌سی كوشـتووه.
له به‌غدای پایته‌ختیش، به‌هۆی هێرش و ته‌قینه‌وه‌كان به‌لایه‌نی 8 كه‌س كوژراون.
له پـێشـهاته‌كانی دیكه‌شـدا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی گومانبارێـكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیركردووه كه بڕوا ده‌كرێت ده‌ستی هه‌بووه له كوشـتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شێخ عه‌بدول سه‌تار ئه‌بو ڕیشه، كه كه‌سـایه‌تیـیه‌كی گرنگی سوننی بووه و هاوپه‌یمانێـكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بوو له ناوچه‌ی ئه‌نبار.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در له هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی شیعه‌كان كشـانه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به ئه‌لسه‌در گوتیان بۆیه ئه‌م بڕیاری كشـانه‌وه‌یان داوه له هاوبه‌ندیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ڵامی داواكانی بۆ باشتركردنی باری ئاسایش و كاره خزمه‌تگوزاریـیه‌كان نه‌داوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه گروپی سه‌در له كۆی 275 كورسـیه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق خاوه‌نی 30 كورسین.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.