ژه‌نه‌ڕاڵی مارین پـیته‌ر په‌یس سه‌رۆكی ستوونه هاوبه‌شـه‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت
ئه‌و له ڕۆژانی پـێش داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه.
گه‌وره به‌رپـرسی له‌شـكری ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و وا پـێشـبینی كردبوو كه گه‌ل و له‌شـكری عێراق خۆشـحاڵ ده‌بن به ئازادكردنیان له ده‌سه‌ڵاتی زۆرداری سه‌دام حسێن. ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس گوتیشی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا بووه كه له‌شـكری عێراق له پاڵ گه‌له‌كه‌ی ده‌وه‌ستێت و خزمه‌تی وڵاته نوێـیه‌كه‌ی ده‌كات.
پاشـان ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس گوتی ئه‌گه‌ر ده‌یزانی له‌شـكری عێراق به یه‌كگرتووی نامێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه ڕایده‌سـپارد هێزی زیاتری ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس گوتی ئه‌و هێشـتا پـشـتیوانی له بڕیاری داگیركردنی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن ده‌كات.
شـایانی باسه ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یس له یه‌كی مانگی 10ی ئه‌مسـاڵه‌وه و پاش ته‌واوكردنی خزمه‌تی دوو سـاڵ وه‌ك سه‌رۆكی سـتوونه هاوبه‌شـه‌كانی له‌شـكر خۆی خانه‌نشین ده‌كات.