سه‌رۆك بوش له سه‌ردانێكدا بۆ بنكه‌ی كوانتیكۆی له‌شكری له ویلایه‌تی ڤه‌رجینیا، گوتی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له عێراق‌دا به ده‌ستهێنراون، به پێی پێویستن و ده‌كرێت سه‌ربازه‌كان بۆ ووڵات بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
له هه‌مان ڕۆژیشدا، كۆشـكی سـپـی ڕاپـۆرتێـكی پـێشـكه‌ش به كۆنگرێس كردووه و تیایدا هاتووه كه‌وا ڕێبه‌ره عێراقیـیه‌كان له جێبه‌جێـكردنی ئامانجه سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئاسایشی و سـیاسی وڵاته‌كه‌یان پـێشـكه‌وتنێـكی كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه.
له هه‌ڵـسه‌نگاندنێـكدا بۆ ئاستی جێبه‌جێـكردنی ئه‌و 18 ئامانجه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش بۆ عێراقیـیه‌كان دانربوو، وا نیشـان ده‌دات ته‌نها له 9 ئامانجدا پـێشـكه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه، واته نیوه‌ی ئامانجه‌كان، وه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنێـكی تری پـێش دوو مانگ باشتره.
هاوكات سه‌رۆك بوش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنێـكی سه‌ره‌تایـی‌یه، وه گوتیشی ئه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كات دواترین هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رچاو بكه‌وێت تا بڕیار بدات ئایا سـتراتیژیـیه‌كه‌ی بۆ عێراق پـێویستی به پـیاداچوونه‌وه‌یه یان نا.
شـایانی باسه ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی بۆ كۆنگرێس ئاماده كراوه به ڕۆژێـك پاش گوتاره‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوش هات، كه تیایدا گوتبووی ده‌بێت ئه‌مریكا له عێراق سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، وه هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌ركه‌وتن له عێراق ڕێ ده‌دات ئه‌و 30 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه پـێشـتر ئه‌مسـاڵ ڕه‌وانه‌ی عێراق كرابوون تا مانگی حه‌وتی سـاڵی داهاتوو بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و به‌ره‌و پـێشـچوونه‌ی له عێراق‌دا هاتۆته كایه هۆكارێـكه بۆ هێشتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته.