خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕوسیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڤیكتۆر زووبكۆڤی
ده‌سـتنیشـانكراوی هاوڕێی نزیكی ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی ڕوسی بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری وڵات په‌سه‌ندكرد.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی یاسادانه‌رانی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 381 په‌رله‌مانتار ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندی بۆ سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سـتنیشـانكراو دا. هاوكات 47 یاسادانه‌ر له دژی بڕیاره‌كه ده‌نگی دا و 8 په‌رله‌مانتریش ده‌نگیان نه‌دا.
شـایانی باسه به‌پـێی ده‌ستوری ڕوسیا پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر زۆر گرنگ نیـیه چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستی سه‌رۆكی وڵاتدایه.