حكومه‌تی چین ده‌ڵێت هیواداره ئێران له چاره‌سه‌ری نیگه‌رانیـیه‌كانی په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا
بكات.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ژینهوای حكومه‌تی چینی له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین یانگ جیچی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت له‌پـێناو چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانی ناوه‌كی ئێرانی په‌كین درێژه به هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و كاره ده‌دات.
ڕۆژی هه‌ینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی موسته‌فا پـور موحه‌مه‌دی، كه ئێسـتا له وڵاتی چینه، ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.
پـور موحه‌مه‌دیش به په‌یامنێرانی گوت كه‌وا ئێران و چین كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌و‌تۆته‌وه ده‌بێت له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندن و وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌ك به سه‌پاندنی سـزای زیاتر.
له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی موسـته‌فا پـور بۆ چین، كاربه‌ده‌سـتانی چینی هانی ئێرانیان بۆ زیاتر هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا دا.
هه‌روه‌ها په‌كین پـێشـوازی له ڕێـكـكه‌وتنێـكی نێوان ئاژانسی ووزه‌ی نێونه‌توه‌یی و ئێرانی كرد بۆ یه‌ك لاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پـرسـیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی پـێشـووی تاران.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه، عه‌لی لاریجانی به‌رپـرسی باڵای وتووێـژه‌كانی ناوه‌كی ئێرانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند تاران چالاكی ناوه‌كی هه‌سـتیاری خۆی ڕاناگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای لێده‌كات.