له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی هه‌ینی‌دا و له نێو قه‌ره‌باڵغی لایه‌نگران‌دا، مه‌خدووم ئه‌مین فه‌هیم، جێگری سه‌رۆكی پارتی سیاسی خانم به‌نازیر بۆتۆ، سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی پاکستان، ڕایگه‌یاند كه‌وا خانم بۆتۆ له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا به‌ره‌و ووڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خانم به‌نازیر بۆتۆ، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیری ژنه كه له سه‌رده‌می دێرین‌دا ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاتێكی موسوڵمانی كردبێت. خانم بۆتۆ بۆ ماوه‌ی 8 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ژی به‌هۆی ئه‌و تاوانی گه‌نده‌ڵیانه‌ی خراونه‌ته پاڵی له سه‌رده‌می كاركردنیدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر.
سه‌رۆك وه‌زیرێكی تری پێشووی پاكستانیش، نه‌واز شه‌ریف له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاكستان‌دا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران پاش چه‌ند کاتژمێرێک له گه‌یشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گه‌ڕاندییانه‌وه.
خانم بۆتۆ بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاكستانی پێرێز موشه‌ره‌ف‌دا دانوستاندن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی خانم بۆتۆ کراوه، تاوانه‌كانی خراونه‌ته پاڵی ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره گه‌نده‌ڵیانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كردبوویان، لاده‌برێن و ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت بۆ سێهه‌م جار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری كاندید بكات. له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌میش پشتگیری له به‌ڕێز موشه‌ره‌ف ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ووڵات بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه.
وه‌ك به‌شێكیش له دانوستاندنه‌كان، خانم بۆتۆ داخوازی ده‌كات به‌ڕێز موشه‌ره‌ف واز له ڕۆڵی سه‌رۆك له‌شكر و توانای سه‌رۆكایه‌تی بۆ لابردنی سه‌رۆك وه‌زیری بهێنێت، كه ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه بۆ دووجار له دژی به‌كارهێنراوه و بۆته هۆی كۆتایی هێنان به كاركردنی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر.