ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ له پارێزگای ئه‌نبار بۆته هۆی كوشتنی شێخێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به سونه‌كان كه له شه‌ڕی دژ به ڕێكخراوی قاعیده له عێراق، هاوكاری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كردبوو.
پۆلیسی عێراقی ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتیان شێخ عه‌بدول سه‌تار ئه‌بو ریشه و دوو پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی له میانه‌ی هێرشێكدا له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری رومادی پارێزگای ئه‌نبار كوژرا.
ئه‌بو ریشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا كۆبۆوه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی عێراقی كرد. ئه‌م ڕێبه‌ره سونه‌یه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانی‌یه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان كه له پارێزگای ئه‌نبار له دژی قاعیده شه‌ڕیان كردووه. ڕێبه‌رانی ئه‌مه‌ریكیش گوتویانه ئه‌و هاوپه‌یمانی‌یه‌ی سونه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی ئاسایشه له عێراق‌دا.
ووته‌بێژێكی كۆشكی سپی، دانا پێرییه‌نۆ، ئه‌م هێرشی كوشتنه‌ی شێخ ئه‌بو ریشه‌ی مه‌حكوم كردووه و گوتویه‌تی ئه‌م هێرشه پێویستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به قاعیده ده‌رده‌خات. ووته‌بێژێكی پنتاگۆنیش به ناوی جیۆف مۆرێڵ، ئه‌م كوشتنه‌ی شێخ ئه‌بو ریشه‌ی به زیانێكی تراجیدی گه‌وره‌ی ناوزه‌د كرد، به‌ڵام گوتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی شێخ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرد له لایه‌ن پشتیوانكه‌رانی‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت رۆكێتی ئێرانی له‌و هێرشه‌دا به‌كارهێنراوه كه له نزیك بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویدا و بووه هۆی كوشتنی یه‌ك كه‌س و بریندار بوونی 11 كه‌سی دیكه.