بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوای ناوچه‌ی سۆمه‌تره‌ی ئه‌نده‌نوسیای دا،
وه له دووره‌وه و له وڵاتی سه‌نگافور به‌ڵه‌خانه‌كانی هه‌ژاندووه، وه مه‌ترسی ڕوودانی تسونامی لێـده‌كرێت. به‌پـێی سه‌نته‌ره جیولۆجیـیه‌كان هێزی بومه‌له‌رزه‌كه 7.9 پله به پـێوانه‌ی ڕێخته‌ر بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌نته‌ری جیۆلۆجی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا بومه‌له‌رزه‌كه زیاتر له 600 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژئاوای جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسـیاوه دوور بووه و به قوڵایی زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی بووه.
بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 6:10 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی ناوخۆی ئه‌نده‌نوسیا له ڕۆژئاوای كه‌ناری سۆمه‌تریه‌ی دا، وه به‌لایه‌نی كه‌م باڵه‌خانه‌یه‌كی له شـارۆچكه‌ی به‌نگـكوولووی نزیـك چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه ڕووخاندووه.
سه‌نته‌ری چاودێریكردنی تسونامی له ئۆقیانوسی پاسفیـك ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه شه‌پـۆلێـكی گه‌وره‌ی تسونامی له سه‌رانسه‌ری كه‌ناره‌كانی سه‌ر ئۆقیانوسی هیندی ڕووبدات. گوتیشی ڕه‌نگه چه‌قی شه‌پـۆله‌كان له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا له ئه‌نده‌نوسـیا و ئوسـترالیا بدات، وه سیریلانكا و هیندسـتانیش له ماوه‌ی 3 كاتژمێری تر.