پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له‌و گوتاره‌یدا كه به ته‌له‌فیزیۆن بۆ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا په‌خش ده‌كرێت، پلانی كشـانه‌وه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی
وڵاته‌كه‌ی له عێراق ڕابگه‌یه‌نێت.
پلانه‌كانی سه‌رۆك بوش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسـپارده‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریـیه‌سی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌بێت كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس سه‌باره‌ت به عێراق گه‌واهی دا.
پـێشـبینی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش بڵێت له ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2008 دا ده‌ست به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كرێت، ئه‌ویش ته‌نها به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی عێراق ده‌ست بدات.
ئه‌م 30 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه پـێشـنیاركراوه بكشێنرێنه‌وه وا ده‌كات ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ نزیكه‌ی 130 هه‌زار سه‌رباز كه‌م بـبێته‌وه، واته وه‌كو پـێش زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كان كه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مسـاڵدا كرا به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی تایفی.
ڕێبه‌رانی دیموكرات له كۆنگرێس ڕۆژی سێشه‌ممه و پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش ڕه‌خنه‌یان له پلانه‌كه‌ی گرت. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پڵۆسی گوتی ئه‌مه سوكایه‌تی كردنێـكه كه به بیركردنه‌وه و تێـگه‌یشتنی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌كرێت.