ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵـێن ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل دوو ته‌نكی سووته‌مه‌نیـیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه كه له هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیك به سـنووری توركیا
له‌گه‌ڵ سوریادا دۆزرابوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ هاوتا سوریـیه‌كه‌ی وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له ئه‌نقه‌ره، ڕووداوه‌كه‌ی به قبوڵ نه‌كراو ناوبرد. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئه‌و جۆره كردارانه ده‌بنه مایه‌ی گرژی، وه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه زیان به ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
شـایانی باسه سوریا هه‌فته‌ی ڕابردوو گوتی هێزه به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌كانی ته‌قه‌یان له‌و فڕۆكانه‌ی ئیسرائیل كردووه كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌یانی به‌زاندووه و ته‌قه‌مه‌نیـیان هه‌ڵداوه‌ته خوارێ. له‌شـكری ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه هیچ لـێدوانێـكی نه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاش له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕووداوه‌كه‌ی به" هێرشـێـكی دوژمنكارانه‌ی به ئه‌نقه‌ست نازه‌ندكرد."
هه‌ردوو وڵات داوایان له ئیسرائیل كرد سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات. باباجان ده‌ڵێت ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه به زووترین كات وه‌ڵام بداته‌وه.
توركیا یه‌كێـكه له‌و وڵاته موسـڵمانانه‌ی كه په‌یوه‌ندیـیه‌كی پـته‌وی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه.