سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالیكی به یاسادانه‌رانی عێراقی گوتووه وێڕای به‌ده‌سـتهێنانی به‌ره‌و پـێشـچوونی ئاسایشی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شـدا هێزه‌كانی عێراقی بۆ گرتنه‌وه ده‌سـتی ته‌واوی به‌رپـرسـیارێتی ئاسایش له هێزه‌كانی ئه‌مریكایی پـێویسـتیان به كاتی زیاتر هه‌یه.
له گوته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا بۆ په‌رله‌مانی عێراقی نوری ئه‌لمالیكی گوتی له‌و ده‌مه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له مانگی دووی ئه‌مسـاڵه‌وه زیادكراون ئاستی توندوتیژی له به‌غدای پایته‌خت و هه‌روه‌ها پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵات به ڕێژه‌ی له سه‌دا 75 كه‌می كردووه.
هاوكات له گوته‌كه‌یدا مالیكی به په‌رله‌مانتارانی عێراقیشی گوت حكومه‌ته‌كه‌ی له ڕێـگرتن له‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و جه‌نگی ناوخۆ بڕوات سه‌ركه‌وتنی له‌و باره‌یه‌وه تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌هۆی شـكستهێنانی له پـڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی ناكۆكی ئاینزایی دووچاری ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نوری ئه‌لمالیكی داوای له وڵاتانی هاوسێی عێراق كرد هاوكاری له ڕێـگرتن له‌و هێزانه بكه‌ن كه مالیكی به به‌دكار ناویان ده‌بات.