میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی شـاعیرێـكی سه‌ر سـپـی‌یه له هه‌ولێری دێرین، خاوه‌نی ڕوانیـنێـكی گشـتگیریـیه له شیعردا، له یه‌ك كاتدا ده‌روازه‌ی چه‌ندان دیالۆگ له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانیدا ده‌كاته‌وه.
شـیعر به‌لای نه‌وزاد ڕفعه‌تی شـاعیره‌وه، وه‌ك یه‌كێـك له لێـكۆڵه‌ره‌وه ئه‌ده‌بیـیه‌كان نووسیویه‌تی، ئه‌و پـرسـیاره‌یه له فه‌رهه‌نگه كۆن و نوێـیه‌كاندا به شوێن وه‌ڵامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت.
له یه‌ك كاتدا له په‌نجه‌ره‌كانی هه‌ست و نه‌ست ده‌دات و شیعری ئه‌مڕۆی له دوێنێی ناچێت و به‌لایه‌وه پـرۆسه‌یه‌كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه. ئه‌م نۆژنه‌كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ده‌بێت؟ به‌ڵێن سـاڵح ئه‌مه‌ی كردۆته پـرسـیارێـك و له به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردیدا له خودی نه‌زاد ڕفعه‌تی شـاعیری كردووه.
سه‌ره‌تا نه‌وزاد ڕفعه‌ت ده‌ڵێت پـێناسه‌ی شیعر سه‌خته، وه تۆ نا‌توانیت چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پـێناسه‌كردنی شیعر دابنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.