چه‌ند ڕۆژێـكی تر شه‌ش‌هه‌مین سـاڵیادی هێرشه تێرۆركاریـیه‌كانی یازده‌ی سـێپـته‌مبه‌ره كه كرانه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بووه خاڵـێـكی وه‌رچه‌رخان نه‌ك هه‌ر له مێژووی ئه‌مریكادا به ته‌نێ به‌ڵـكو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی كه باس له هه‌ر دیارده‌یه‌كی سـیاسیـیانه و ئاسایشـیـیانه وه‌ك گشـتگیریـیه‌ك ده‌كرێت دوو ده‌سـته‌واژه‌ی نوێ كه له‌ئاكامی ئه‌و هێرشـانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵـداوه جێی خۆیان له نێوه‌ندی كێشه و گرفت و ململانێـكاندا ده‌گرن، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش بریتین له پـێش هێرشه تێرۆركاریـیه‌كان یازده‌ی سـێـپـته‌مبه‌ر و پاش ئه‌و هێرشه تێرۆركاریـیانه.
له‌وه‌تای ئه‌و هێرشانه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی چه‌ندان قوربانیـیان داوه و به سه‌دان ملیار دۆلاریش له شه‌ڕی دژه تێرۆردا خه‌رج كراوه.
سـروشتی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م شه‌ڕه چیـیه؟ و ئایا ده‌كرێت مه‌زه‌نده بكرێت شه‌ڕی دژه تێرۆریزم چه‌ندێ ده‌خایه‌نێت؟
تۆڕه تێرۆركاریـیه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی ئوسامه بن لادن وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌رپـرسی یه‌كه‌مه له هێرشه‌كانی یازده‌ی سـێپـته‌مبه‌ر. ئه‌م شه‌ڕی دژی تێرۆریزم چه‌ندێ توانیویه‌تی جموجۆڵه‌كانی ئه‌لقاعیده سـنووردار بكات؟
به‌پـێی ڕاپـۆرتێـكی ئه‌م دوایـ‌یه له ئه‌مریكا وای ئاماژه پـێـكردووه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیه‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا هه‌ر هیچ نه‌بێت هێشـتاش هه‌ر له ئارادایه، وه هه‌ندێـكیش وه‌ك له میدیای ئه‌مریكیدا باسی لێوه كراوه هه‌روا دێت و زیاد ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شه‌ڕی عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئیسـلامی.
با جارێ عێراق بخه‌ینه ئه‌ولاوه، بـپـرسین شه‌ش سـاڵ له‌پاش ئه‌و هێرشه تێرۆركاریـیانه ئێسـتا ئیسلام به هه‌ردوو به‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ره‌ی میانڕه‌وه‌كان و به‌ره‌ی توندڕه‌وه‌كان له‌كوێدان؟
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لایه‌ن هه‌ن پاكانه بۆ ئه‌و هێرشـانه ده‌كه‌ن و به جیهادی ئیسلامی، واته شه‌ڕی پـیرۆزی موسڵمانانی ده‌ناسێنن، له كاتێـكیشـدا لایه‌ن هه‌ن هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و هێرشـانه به تاوانێـكی هاوشــێوه‌ی هۆلۆكۆست ناوزه‌ند ده‌كه‌ن.
جێی خۆشـێتی بـپـرسین ئایا دیموكراسی ڕۆژئاوا له‌م شه‌ڕه‌ی دژه تێرۆردا توانیویه‌تی به‌هاكانی خۆی بـپارێزێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه، هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
ئیبراهیم سـاڵح، لـێـپـرسـراوی یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌ریتانیا.
ئیسـماعیل حه‌مه ئه‌مین، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه له ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.