سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی به كۆنگرێسی ئه‌مریكا دراوه و تیایدا هاتووه وزاره‌تی ناوخۆی عێراق وه‌زاره‌تێـكی كاریگه‌ر نیـیه، هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ حسێن عه‌لی كه‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سـازكردووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ حسێن ڕه‌خنه له‌و ڕاپـۆرتانه ده‌گرێت، وه ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕاپـۆرت و لێـكۆڵینه‌وانه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی مه‌وزوعی بكرێت. ده‌شڵێت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌یان به كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوه ده‌بێت ده‌سـتنیشـانی بكه‌ن كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌ی كاریگه‌ر نه‌بووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.