لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی شـاره‌زایان ڕاپـۆرتێـكیان بۆ كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌كردووه و تیایدا ده‌ڵێن هێزه‌كانی عێراق 12 بۆ 18 مانگی تریش ناتوانن به‌رپـرسـیارێتی ئاسـایشی وڵاته‌كه‌یان بگرنه ده‌ست.
ئه‌م هه‌ڵـسه‌نگاندنه به‌شـێـكه له ڕاپـۆرتێـكی درێژ كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆكی لیژنه‌كه ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین جه‌یمس جۆنز پـێشـكه‌ش به كۆنگرێسی ده‌كات.
ڕاپـۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن شـاره‌زایانی ئاسایشی و له‌شـكریـیه‌وه ئاماده‌كراوه، تیایدا هاتووه له‌شـكری عێراق چاكسـازی گه‌وره‌ی كردووه، به‌ڵام هێشتا نزیكه دوو سـاڵی دیكه‌ی ده‌وێت تاوه‌كو بتوانێت پـشتیوانی لۆجستی له هێزه پـیاده‌كانی خۆی بكات.
شـاره‌زاكان ده‌شڵێن هێزه‌كانی پـۆلیسی عێراق به‌هۆی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی شیرازه‌ی تێـكچووه، وه پـێویسته هه‌ڵبوه‌شـێته‌وه.
لیژنه‌كه ده‌شڵێت ئاشـتبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی تاكه ڕێـگه‌یه له‌به‌رده‌می عێراقدا بۆ گه‌یشتن به سـه‌قامگیریـیه‌كی درێژخایه‌ن.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا، جێف مۆڕێـڵ، ده‌ڵێت به‌رده‌وام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه دامه‌زراندنی هێزێـكی ئاسایشی عێراقی باوه‌ڕپـێـكراو، پـرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه.
هه‌روه‌ها جێف مۆڕێـڵ گوتی له‌شـكر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی هێزی پـۆلیسـی عێراقیدا نیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا، دێبۆرا ته‌یت له باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هه‌ردوو هاوكارمان فه‌خریـیه دۆسكی و شوان سه‌عید وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.
لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكی ده‌ڵێت عێراق زیاتر له ساڵێـكی پـێویسته تا بتوانێت باری ئاسایشی خۆی ڕاگرێت
- Deborah Tate