ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێـن به‌هۆی بۆردومانكردنێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكایی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كێـكی به‌غدا 14 كه‌س كوژراون و چه‌ندین ماڵ وێرانبوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لوه‌شـاش له ڕۆژئاوای به‌غدا، كه به مۆڵـگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌شـكری مه‌هدی داده‌نرێت.
له‌شـكری ئه‌مریكا هیچ لـێدوانێـكی سه‌باره‌ت به‌م هێرشه نه‌داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكر گوتی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكیاندا له دۆڵی ڕوباری دیجله و كه‌ركوك كه ئامانجیان ئه‌لقاعیده له عێراق بووه 6 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 25 گومانباریشـیان ده‌سـتگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكر گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراق به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی تێرۆریسـتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له پارێزگای موسڵ دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێـكی نوێ كردووه. هه‌ڵمه‌ته‌كه ناوی چه‌كوشی برووسكه‌ی دووی لێنراوه.