سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی لێژنه‌یه‌كی بۆ لێـكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به پـێـكدادانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو پـێـكهێناوه، كه له‌میانه‌ی مه‌راسـیمێـكی ئاینی
شیعه‌كاندا ڕوویدا و تیایدا زیاتر له 50 كه‌س كوژران.
ڕاگه‌یاندنێـكی ئۆفیسی به‌ڕێز مالیكی ده‌ڵێت لێژنه‌كه بێ لایه‌ن ده‌بێت.
به‌ر له‌م ڕاگه‌یاندنه، مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسـتێـك وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌تی عێراق لێـكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به توندوتیژیـیه‌كانی كه‌ربه‌لا نه‌كات، به‌ڵام ڕوونی نه‌كرده‌وه چی ده‌كات.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو موقته‌دا ئه‌لسه‌در فه‌رمانی دا به میلیشـیاكانی، كه به له‌شـكری مه‌هدی ناسراون، هه‌موو چالاكیـیه‌كانیان ڕابگرن.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق گوتبوویان چه‌كدارانی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شـداریـیان له شه‌ڕه‌كانی كه‌ربه‌لادا كردووه، به‌ڵام له‌شـكری مه‌هدی ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵـێن ئه‌وان زیاتر له 260 كه‌سـیان بۆ لێـكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ده‌سـتگیركردوه.
ده‌رباره‌ی توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی عێراقیش، ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی كاظمیـیه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، 4 كه‌سی كوشـتووه و 7 ی دیكه‌شی برینداركردووه.