فوئاد سه‌نیوره سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی له‌شـكر
كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی كردووه له پاش زیاتر له سێ مانگی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میلیشـیاكاندا.
سه‌نیوره ئه‌م شه‌ڕه‌ی ناونا به سه‌ركه‌وتنی نیشتیمانی به‌سه‌ر تێرۆریسـتاندا. سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی خۆی دا، دوابه‌دوای كوژرانی 37 میلیشـیا فه‌تح ئه‌لئیسلام له ده‌مێـكدا هه‌وڵی ڕاكردنیان له ئۆردوگاكه ده‌دا. له‌میانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌شدا 2 سه‌ربازی لوبنانیش كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵـێن سه‌ربازه‌كان زیاتر له 20 میلیشـیای فه‌تح ئه‌لئیسلامیان ده‌سـتگیركردووه، وه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریش ده‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ر چه‌كدارێـكی تری ئه‌م ڕێـكخراوه ئیسلامیـیه كه ده‌شێت له‌و ناوچه‌یه‌دا خۆیان حه‌شـار دابێت.
له‌م شه‌ڕانه‌دا زیاتر له 150 سه‌ربازی لوبنانی كوژراون و زیاتریش له 160 میلیشـیا و خه‌ڵـكی سڤیلیش، وه به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌شه‌وه ئه‌م ئۆردوگایه‌ی نه‌هر ئه‌لبارد به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان وێران بووه.
زۆربه‌ی ئه‌و زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سه‌ی كه له ئۆردوگاكه‌دا ده‌ژیان هه‌ر له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می ده‌سـتپـێـكردنی ئه‌م شه‌ڕه‌وه ئۆردوگاكه‌ی نه‌هر ئه‌لباردیان چۆڵ كردووه و ڕوویان له جێـیه‌كانی تری لوبنان كردووه.