سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له هه‌ردوو پارێزگای سـلێمانی و كه‌ركوك، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروسـتی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان دكتۆر زریان عوسمان سـازكردووه.
دكتۆر زریان ده‌ڵێت به‌پـێی دوا ئامار ئه‌وانه‌ی له شـاری كه‌ركوك توشی سـكچوون و ڕشـانه‌وه بوون له 2 هه‌زار كه‌س زیاتره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه یه‌كلابووه‌ته‌وه توشی كۆلێرا بوون 82 كه‌سه و یه‌ك كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه. له سـلێمانیش له 3 هه‌زار كه‌س زیاتر به‌هۆی سـكچوون و ڕشـانه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشـخانه و ئه‌وانه‌ی كه یه‌كلابووه‌ته‌وه توش بوون 92 كه‌سه و هه‌تا ئێسـتا 8 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.