ئاماره‌كانی حكومه‌تی عێراقی نیشـانی ده‌ده‌ن كه‌وا به‌لایه‌نی كه‌م 1771 هاوڵاتی سڤیل له مانگی هه‌شـتدا له وڵاته‌كه‌دا كوژراون، واته كه‌مێـك له مانگی حه‌وت زیاتر.
ژماره‌كه ئه‌و زیاتر له 400 كه‌سه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له ته‌قینه‌وه‌كانی 14 ی مانگی هه‌شـتدا له ناوچه‌ی شـنگالی ئێزدیـیه‌كاندا گیانیان له ده‌ستدا. له مانگی حه‌وت هه‌واڵی كوژرانی 1650 هاوڵاتی له عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا.
له هه‌واڵـێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی كه مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئه‌م هه‌فته‌یه دای بۆ ڕاگرتنی چالاكی میلیشـیاكانی له‌شـكری مه‌هدی، ڕێـگه له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان خۆش ده‌كات كه كرده‌وه‌كانیان له دژی ئه‌لقاعیده له عێراق زیاتر بكه‌ن.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی و به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق 7 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 15 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیركردووه. له‌شكر گوتیشی له‌نێو ئه‌و تێرۆریسـتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا كوژراون ئه‌ندامانی گروپـێـكی تیادایه كه سیستمێـكی نایاسایی و تێرۆریسـتانه له شـارۆچكه‌ی تارمیـیه ده‌سه‌پـێنن.
پـێـشتریش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ڵمه‌تێـكیان له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا ئه‌نجامداوه و 3 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه، وه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆمبێـكی لاڕێ به ماشـێـنێـكی سه‌ربازی ئه‌مریكادا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌س زیانی پـێـنه‌گه‌یشتووه.