سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان له پـێناو قایلكردنی كۆریای باكور به وازهێنان له پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی پـێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، وه هیواشی خواست تا
سه‌ره‌تای سـاڵی 2009 و كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی، كۆریای باكور ته‌واوی چه‌كداماڵینی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی ئاسیایـیدا و به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لوتـكه‌یی ئاسیای پـاسیفیـكی هه‌فته‌ی داهاتووی سـدنی سه‌رۆك بوش مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی كۆریای باكوری به ئه‌ركێـكی ته‌واو نه‌كراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی خۆی ناوزه‌ندكرد. هاوكات گوتیشی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین كار به ئه‌نجام گه‌یندراون كه هیوای پـێ ده‌به‌خشێت و بڕوای وابێت وتووێـژه‌كانی شه‌ش قۆڵی په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناوه‌كی پـیۆنگ‌یانگ وا به‌ره‌و پـێش ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا كۆریای باكور كۆتایی به پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی هێنا و په‌سه‌ندی كرد، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر له‌به‌ردانه‌واندنی سـیاسی و كۆمه‌كی سووته‌مه‌نی بۆ كۆریای باكور له‌لایه‌ن پـێنج وڵاتی به‌شـداربووی دانوسـتاندنه‌كانی چه‌كداماڵینی ناوه‌كی هاوكات كۆریای باكور له‌بری پـێـدانی كۆمه‌كی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن كۆریای باشوره‌وه پـیۆنگ‌یانگ دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی ناوه‌كی خۆی داخست.