وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێـكیدا له شه‌ڕ و پـێـكداداندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له باشوری ئه‌فغانسـتان كوژراون.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌فغانستان ژه‌نه‌ڕاڵ زاهیر عه‌زمی ده‌ڵێت به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ده‌می شه‌ڕێـكی سه‌ختدا له هه‌رێمی هێـلمه‌ند كه به مۆڵگه‌یه‌كی تاڵیبان ناسراوه هێزه ئه‌فغانیـیه‌كان داوای پـشتیوانی ئاسمانیـیان كرد.
ژه‌نه‌ڕاڵ زاهیر ده‌ڵێت باوه‌ڕ ده‌كرێت مه‌لا براده‌ر و چه‌ند چه‌كدارێـكی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژرابن. به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و هه‌روه‌ها تاڵیبانیش پـشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه مه‌لا براده‌ر خزم و دۆسـێـكی نزیكی مه‌لا عومه‌ری ڕێبه‌ری تاڵیبانه.
هه‌روه‌ها وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌شـكری له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی تاڵیبان له نێوان سـاڵانی 1996 تا 2001 كاریكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌ی له ئه‌فغانسـتانه‌وه و هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له هه‌رێمی قه‌نده‌هار سه‌ربازێـكی به‌ریتانی و وه‌رگێڕێـكی ئه‌فغانی كوژراون، وه دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.