سه‌رۆكی نوێی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی په‌سه‌ندكرد، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه پـێشـنیازكرابوون، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
كه له نزیكه‌وه له‌لایه‌ن سیكیولاره‌كانی ئه‌و وڵاته چاودێری كراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و پاش یه‌ك ڕۆژ له سوێندخواردنی ده‌سـتوری بۆ وه‌رگرتنی بۆستی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڕێز گول كاندیده‌كانی هاوپه‌یمان و هاوبیری خۆی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی په‌سه‌ندكرد كه تیایدا له‌بری خۆی به‌ڕێز عه‌لی باباجان پـۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌گرێته ده‌ست، كه پـێشتر وه‌زیری ئابوری بووه و هه‌روه‌ها به‌رپـرسی دانوسـتاندنه‌كانی توركیاشه له هه‌وڵی بوون به ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌ڕێز گول سه‌ر به پارتی دادپه‌ره‌وه‌ری و گه‌شه‌پـێدانه، كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسلامیـیه و سه‌ركه‌وتنێـكی بێ وێنه‌یی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردوودا به‌ده‌ستهێنابوو.
ئۆپۆزیسـیۆنه سیكیولاره‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان له نزیكه‌وه چاودێری ئاستی لایه‌نگیری گول بۆ پارته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز گول سوێندی ده‌ستوری وه‌رگرتنی پـۆسته‌كه‌ی خوارد پاش هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یه‌وه، وه تیایدا به‌ڵێنی بێ لایه‌نی دابوو له نێوان سیكیولاره‌كانی توركیا، له نێویاندا له‌شكری وڵات، و ئاینداره‌كانی. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پاراستنی نه‌ریتی پـته‌وی سیكیولاریزمی توركیای دابوو سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له ئاین.
به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه نه‌بوون.
سه‌رۆك جۆرج بوش و ڕێبه‌رانی دیكه‌ی جیهان پـیرۆزبایی‌یان ئاڕاسـته‌ی به‌ڕێز گول كرد. به‌ڕێز بوش پابه‌ندبوونی ئه‌مریكای دووپات كرده‌وه بۆ په‌یوه‌ندی پـته‌و له‌گه‌ڵ توركیادا.