عه‌بدوڵـڵا گول وه‌ك سه‌رۆكی نوێی توركیا سوێندی یاسایی خوارد، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سـه‌ندی كرد.
ڕۆژی سـێشه‌ممه عه‌بدوڵـڵا گول سوێندی خوارد و به‌ڵێنی دا كه‌وا له نێوان سیكیولاریسته‌كان و كه‌سـانی زۆر دینداری وڵاته‌كه‌ی بێلایه‌ن بێت.
گول كه موسڵمانێـكی دینداره، یه‌كه‌م سه‌رۆكی توركیایه كه ڕابردوویه‌كی ئیسلامی سیاسی هه‌بووبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا په‌یمانی دا كه داب‌ونه‌ریته به‌هێزه‌كانی سیكیولاریزمی وڵاته‌كه‌ی بـپارێزێت، واته ئه‌و داب‌ونه‌ریتانه‌ی كه حكومه‌ت و ئاین له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانه 550 كورسیـیه‌كه‌ی توركیا به 339 ده‌نگ له گه‌ڕی سێهه‌می ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی وڵات عه‌بدوڵڵا گولیان په‌سه‌ندكرد.
شـایانی باسه عه‌بدوڵـڵا گول له هه‌ردوو گه‌ڕی پـێشووی ده‌نگدانه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا چونكه نه‌یتوانی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌پـێی ده‌ستوری توركیا له گه‌ڕی سێهه‌م ته‌نها زۆرینه‌یه‌كی ساده بۆ هه‌ڵبژرادن پـێویسته.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا خوزێ مانوێل بارۆسۆ خۆشحاڵی خۆی به بۆنه‌ی هه‌ڵـبژاردنی گول ده‌ربڕێ، وه گوتی له‌وانه‌یه ئه‌مه یارمه‌تی له خێراتر هێنانی توركیا بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بدات.