سه‌رۆكی له‌شـكری توركیا هۆشـداری ئه‌وه‌ی دا كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیستمی سیكیولاری وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی وه‌ك پـێشـبینی ده‌كرێت كاندیدی پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار كه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی ئیسلامی هه‌یه به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبـبژێردرێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانت، سه‌رۆكی له‌شـكری ئه‌وپه‌ڕی سیكیولار، له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ناوه‌نده‌كانی به‌د و خراپكاری هه‌وڵی لاوازكردنی سیكیولاریزمی توركیا ده‌ده‌ن. گوتیشی له‌شـكری توركیا ئه‌و پـێـكهاته سیكیولار و دیموكراتیـیه‌ی توركیا ده‌پارێزێت.
پـێـشتر سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هۆشداری به له‌شـكر دا كه ده‌ست له كاروباری سیاسی وڵاته‌كه وه‌رنه‌دات.
شـایانی باسه پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌بدوڵـڵا گول كه كاندیدی پارتی دادپه‌روه‌ر و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداره به سه‌رۆكی وڵات هه‌لببژێردرێت.
گول نه‌یتوانی له گه‌ڕی یه‌كه‌م و دووهه‌می ده‌نگدانی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وتن به ده‌ستبهێنێت، چونكه دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی پـێویست بوو، به‌ڵام به‌پـێی ده‌ستوری توركیا له گه‌ڕی سێهه‌مدا ته‌نها 276 ده‌نگی بۆ سه‌ركه‌وتن پـێویسته.
بڕیاره سێشه‌ممه گه‌ڕی سێهه‌م ئه‌نجام بدرێت.
سیكیولاریسته‌كانی توركیا له‌وه ده‌ترسن گول كه كه‌سێـكی موسڵمانی دینداره ئه‌و یاسا و ڕێسـا سیكیولارانه‌ی ناو ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان لاواز بكات. به‌ڵام گول به‌ڵێنی داوه پارێزگاری له سیكیولاریزمی توركیا بكات.
هاوسه‌ری گول له‌چكی ئیسلامی ده‌به‌ستێت، ئه‌و له‌چكه‌ی كه له دوای كوده‌تا سه‌ربازیـیه‌كه‌ی سـاڵی 1980 له شوێنه حكومی و قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا.