تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له یۆنان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه له نیوه‌ی وڵات‌دا ده‌سووتێت هه‌ر به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه كه‌سانێـك به‌مه‌به‌ست ئاگره‌كه‌یان ههڵگیرسـانبێت، ئه‌و كاره‌ی كه ئاگرێـكی به‌رفراوانی
لێـكه‌وتۆته‌وه و تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌م 63 كه‌س.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی یۆنانی بڕی پـتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات ده‌به‌خشنه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌رچ زانیاریـیه‌ك بدات و بـبێته مایه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سـانه‌ی ئاگره‌كه‌یان سه‌ره‌تا ههڵـگیرسـاندووه.
كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگرانه به سه‌دان هاوڵاتی له وڵات‌دا بێ ماڵ و حاڵ كردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به ده‌یان ئاگری كوشـنده تا ڕۆژی دووشه‌ممه واهه‌ر ده‌سووتێت، هاوكات كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگری نوێ ڕۆژی دووشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌دا سهریههڵـداوه.
كه‌ش و هه‌وایه‌كی هێجگار گه‌رم و بایه‌كی به‌هێز پـێـكه‌وه كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانیان سه‌خت تر كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌م گرفته وایكردووه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه پـیادا ڕاناگه‌ن و له توانای ئه‌و تیمانه له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانی كه‌مكردۆته‌وه.
هه‌ر له‌و پـێناوه‌دا به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی وڵاتی یۆنان، ئه‌ندامانی ئاگركوژاندنه‌وه و فڕۆكه و هه‌لیكۆپـته‌ری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشـتنه یۆنان. هاوكات سڕبیا و ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێـكی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌وانیش گه‌یشـتنه جێ.
سه‌رۆك وه‌زیری یۆنان كۆستاس كارمانلیس ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ڕاگه‌یاندووه، هاوكات په‌ژاره و توڕه‌یی خۆشی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت ڕاسـتیـیه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاگر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێسـتا كارێـكه به ڕێـكـهوت نه‌بووه.