ڕێـكخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور له ڕاپـۆرتێـكدا سه‌باره‌ت به عه‌دنانی حه‌سه‌نپور و
هیوا بۆتیمار ده‌ڵێت، هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس له 24 ی مانگی هه‌شته‌وه چوونه‌ته 42 هه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا، وه ده‌شڵێت به‌پـێی پارێزه‌ره‌كه‌یان به‌ڕێز ساڵح نیكبه‌خت، كه له 20 ی مانگی هه‌شتدا چاوی پـێـیان كه‌وتووه، هه‌ردووكیان زۆر لاوازبوون.
هاوكارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر سیروان هۆشمه‌ندی سازداوه كه یه‌كێـكه له پارێزه‌رانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور و هیوا بۆتیمار.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.