پـۆلیسی هیندستان ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 19 كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه‌یان له شـاری حه‌یده‌رئابادی باشور دۆزیوه‌ته‌وه، واته یه‌ك ڕۆژ پاش ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بوونه
مایه‌ی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌م 42 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 50 كه‌س تریش.
پـۆلیس ده‌ڵێت توانیویانه ئه‌و بۆمبانه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه كه له چه‌ند جێی جیاجیای شاره‌كه‌دا دانرابوونه‌وه، وه گوتوشـیانه یه‌كێـك له بۆمبه‌كانیان له هۆڵێـكی سینه‌مادا دۆزیوه‌توه و یه‌كێـكی تریش له ژێر پـردێـكی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵـكدا بینراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لایه‌نێـكی تایبه‌تیان گوناهبار نه‌كردووه بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه كه له‌ناو ڕێسـتۆرانتێـكی قه‌ره‌باڵغ و له هۆڵێـكدا ڕوویان دا. هه‌رچۆنێـك بێت وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی ئه‌ندهرا پـرادێش، Y.S. R. Reddy ، گوتویه‌تی گومانی هه‌یه له‌وه‌ی گومانباره تێرۆریسته‌كانی بنكه له به‌نگلادیش و بنكه له پاكستان پـیلانیان بۆ ئه‌م ته‌قینه‌وانه داڕشـتبێت.