له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی به‌هێز له شـاری حه‌یده‌ر ئاباد له باشوری هیندستان به‌لایه‌نی كه‌م 37 كه‌س كوژراون و 50 ی دیكه‌ش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م به چه‌ند خوله‌كێـك دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕوویداوه، وه ده‌شڵێن یه‌كێـكیان له چێـشـتخانه‌یه‌كی لاڕێ بووه و ئه‌وی دیكه‌یان له پاركێـكی یاری و سه‌رگه‌رمیدا بووه، به سه‌دان كه‌س له هه‌ردوو شوێنه‌كه‌دا بوون.
چێشـتخانه‌كه به ته‌واوه‌تی وێرانبووه، وه ته‌قینه‌وه‌ی ناو پاركه‌كه‌ش له ده‌مێـكدا ڕوویدا كه نمایشـێـكی له‌یزه‌ری لێده‌كرا. خه‌ڵـكه‌كانی كه له هێرشه‌كه‌دا ڕزگاریان بوو ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌مه‌نده به‌هێز بووه كورسـیـیه‌كانی بۆ ئاسمان هه‌ڵـداوه.
سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێم، Y.S. Rajasekhara Reddy ، ته‌قینه‌وه‌كانی به هێرشی تێرۆریستی ناوزه‌ندكرد، وه داوای له خه‌ڵـك كرد ئارامی ڕابگرن.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی ئه‌ندهرا پـرادێش،K. Jana Reddy ، گوتی ئه‌مه یه‌كێـكه له خراپترین ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م شاره‌دا كرابێت، وه ئه‌مه ڕووداوێـكی زۆر ناخۆش و دڵته‌زێنه له مێژووی حه‌یده‌رئاباددا، وه گوتیشی حكومه‌ته‌كه‌م به‌توندی هێرشه‌كه مه‌حكوم ده‌كات.
وه‌زیری ناوخۆی هیندستانیش Madhukar Gupta گوتی جارێ زووه باس له‌وه بكه‌ین كێ له‌و هێرشه به‌رپـرسـیاره و هه‌رچـیـیه‌كیش بووبێت پـێویسته ئه‌و هێرشه سه‌رزه‌نشت بكرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن ئه‌وان دوو بۆمبی تریان له شوێنی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
شـایانی باسه حه‌یده‌رئاباد شارێـكی سه‌ره‌كی ته‌كنه‌لۆژیایه له هیندستان، وه زۆربه‌ی دانیشـتووانه‌كه‌ی موسڵمانن.