ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له‌ئاكامی هێرشێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شیعه‌كان له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژراون و 30 كه‌سی دیكه‌ش
برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی كاظمیـیه بووه، هه‌رچه‌نده ڕێوشوێنی توند له به‌غدای پایته‌خت گیراوه بۆ پاراستنی ئه‌و شیعانه‌ی كه به‌نیازن له هه‌فته‌ی داهاتوودا له مه‌راسیمی شه‌عباندا به‌شـداری بكه‌ن.
پـێشـبینی ده‌كرێت به هه‌زاره‌ها له موسـڵمانه شیعه‌كان به‌ره‌و شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆز به‌ڕێ بكه‌ون بۆ به‌شـداریكردن له مه‌راسیمی ساڵانه‌ی له‌دایكبوونی ئیمام مه‌هدی كه له سه‌ده‌ی نۆهه‌مدا بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕۆژی شه‌ممه گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كدا له دۆڵی ڕوباری دیجله له باكور به‌غدا 3 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 17 گومانباریشـیان ده‌سـتگیركردووه.