ڕێكخراوی فریاگوزاری ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "EMERGENCY USA " یارمه‌تی ته‌ندروستی و نوژداری بۆ قوربانیه‌كانی شه‌ڕ و خه‌ڵكی سیڤیڵ به خۆڕایی دابین ده‌كات.
ڕێكخراوی ناوبراو له ساڵی 1994 دا له ئیتالیا دامه‌زراوه و بنكه‌شیان له ووڵاته‌كانی كه‌مبۆدیا و سیه‌را لیۆن و ئه‌فغانستان و عێراق‌دا هه‌یه. له ساڵی 1995 دا له كوردستانی عێراق ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و بنكه‌ی نوژداریشیان له هه‌ردوو شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی‌دا كردۆته‌وه.
له پرسیارێكدا بۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه ده‌رباره‌ی كاره‌كانیان، دكتۆر ئالبێرتۆ كۆڵۆمبی ده‌ڵێت كاره‌كانی ئه‌وان ته‌نها نوژداری و چاره‌سه‌ری نی‌یه به‌ڵكو ڕاهێنان پێكردنی خه‌ڵكه خۆجێیه‌كانیشه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بتوانن كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ناسكه زاده گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكا دكتۆر ئالبێرتۆ كۆلۆمبی " DR. ALBERTO COLOMBI سازكردوه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه ڕاپۆرتێكی بۆ ئاماده كردویین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.