ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ڕایانگه‌یاند له‌ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی نێوان میلیشـیا شیعه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س
كوژران و چه‌ندین كه‌سی تریش برینداربوون.
سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت 8 ئه‌ندامی میلیشـیا له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران، وه شه‌ڕه‌كه كاتێـك هه‌ڵـگیرسـا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و میلیشـیایه له گه‌ڕه‌كی شوعله ته‌قه‌یان له هێزێـكی پاسه‌وانێتی ئه‌مریكی كردبوو ، ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی به‌هێزی میلیشـیای سوپای ئه‌لمه‌هدیـیه سه‌ر به مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در.
به‌گوێره‌ی گه‌واهیده‌ران هه‌لیـكۆپـته‌ره‌كانی ئه‌مریكا به‌شـداریـیان له‌و شه‌ڕه‌دا كردبوو، له كاتێـكدا ژن و منداڵ له‌سه‌ر سه‌ربانه‌كان نووستبوون. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانیـیانی سـڤیل هه‌بووه.
له هه‌واڵێـكی تردا سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 7 تێرۆریستی گومان لێـكراوی ئه‌لقاعیده كوژران و 12 گومان لێـكراوی تریش ده‌ستگیركران، وه ده‌شڵێن ئامانجی ئه‌و كرده‌وه له‌شـكریـیانه شانه تێرۆریسـتیـیه‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراق بووه له نزیـك طارمیـیه و تاجی و موسڵ.
هه‌روه‌ها سوپا گوتیشی له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوه و 4 ی دیكه‌ش برینداربوون.