میلیشـیاكانی تاڵیبان له دوو هێرشـیاندا له باشوری ئه‌فغانسـتان 13 كه‌سـیان كوشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌ركی پاراسـتنی ئاسایشی ئۆتۆمبیله
بارهه‌ڵـگره‌كانی كه بۆ ناتۆ كار ده‌كه‌ن گوتی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له بۆسه‌یه‌كی تاڵیباندا 10 له پاسه‌وانه‌كانی كوژراون. محه‌مه‌د نه‌عیم، فه‌رمانده‌ی ده‌سـته‌ی هێزی پارستن، گوتی كاروانه‌كه له‌سه‌ر شـاڕێی هه‌رێمی زابول په‌لامار درا.
له هه‌رێمی هێـلمه‌ندیش، هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك پـۆلیسی ناوچه‌یه‌كی خۆجێـیی له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ ڕزگاری بوو كاتێـك به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیاندا له شـارۆچكه‌ی گێرشـك ته‌قیـیه‌وه. به‌لایه‌نی كه‌م 3 هاوڵاتی سـڤیل كوژران و 13 كه‌سی تریش برینداربوون.
سه‌رۆك پـۆلیسی خۆجێـیی محه‌مه‌د حسێن چه‌كداره‌كانی تاڵیبانی به تێرۆریست ناوبرد و گوتی ئه‌وانه خه‌ڵـكی بێ تاوانی ئه‌فغانی ده‌كه‌نه ئامانج.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له هه‌مان ناوچه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان هێرشـیان كردووه و 2 سه‌ربازی كه‌نه‌دیـیان كوشـتووه و ڕۆژنامه‌وانێـكیشیان برینداركردووه.