ئه‌ندازیارێـكی ئه‌ڵمانی كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی تاڵیبانه‌وه له ئه‌فغانسـتان به بارمته گیراوه له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه و داوای یارمه‌تی كردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنێـكی تایبه‌تی ئه‌فغانسـتان ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی په‌خشكردووه و تیایدا ڕودۆڵف بلێچشمیتی به چیچكانه‌وه له‌سه‌ر چه‌رچه‌فێـكی ڕه‌ش پـیشــان داوه و ده‌سـتی به سـنگیـیه‌وه گرتووه و ده‌كۆكی، وه به زمانی ئینگلیزی ده‌دوا و ده‌یگوت ئه‌و له ڕه‌وشێـكی خرابدایه، وه داوای له حكومه‌تی ئه‌فغانی و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد تا یارمه‌تی له به‌ردانی بده‌ن.
هه‌روه‌ها بارمته‌یه‌كی نه‌ناسـراویش له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه و له سه‌رۆك حامید كارزای پاڕاوه‌ته‌وه یارمه‌تی بده‌ن له ئازادكردنیاندا.
شـایانی باسه بلێچشمیت و ئه‌ندازیارێـكی دیكه‌ی ئه‌ڵمانی و 5 ئه‌فغانی مانگی ڕابردوو له ناوه‌ندی ئه‌فغانسـتان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ڕفێندران. ئه‌ندازیاركه‌ی تر له‌لایه‌ن ڕفێنده‌ره‌كانه‌وه گولله‌باران كرا پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕووداوه‌كه له هۆش خۆی چووه.