پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی شه‌ڕی نێوان گروپه ڕكابه‌ره‌كانی سوننه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌ڕ و پـێـكدادان كاتێـك ده‌سـتیـپـێـكرد كه میلیشـیاكانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق هێرشـیان كردۆته سه‌ر دوو گوندی نزیـك باقوبه له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدا. میلیشـیاكان په‌لاماری ڕێبه‌ری هه‌ردوو گونده‌كه‌یان داوه و هه‌روه‌ها په‌لاماری خێزانه‌كانیشـیان داون.
هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئه‌و دوو گونده له شه‌ڕی دژی ئه‌لقاعیده پـشـتیوانی له ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن.
به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س له خه‌ڵكی هه‌ردوو گونده‌كه كوژراون. پـۆلیسیش ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 10 چه‌كداریش له هێرشبه‌ره‌كان كوژراون كاتێـك خه‌ڵكی دوو گونده‌كه ده‌سـتیان لێ كردوونه‌ته‌وه. پاشـان چه‌كداره‌كان كشـاونه‌ته‌وه و چه‌ند كه‌سێـكـیان به بارمته بردووه. پـولیس ده‌ڵێت پـێشتر خه‌ڵـكی ئه‌و دوو گونده سه‌ر به گروپـێـكی یاخیبووی عه‌ره‌بی سوننه بوون به‌ڵام ئێسـتا شه‌ڕ له دژی ئه‌لقاعیده ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵـێـكی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له باقوبه و ناو بێجی و له شـاری موسڵ یه‌ك گومان لێـكراوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان كوشـتووه و 10 ی تریشـیان ده‌سـتگیركردووه.