ئه‌و ئه‌مریكایـیه‌ی كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیـیه و به تۆمه‌تی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات له مانگی پـێنجه‌وه له تاران ده‌سـتبه‌سه‌ریان كردبوو، به كه‌فاله‌تی پاره ئازادیان
كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران گوتیان لێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خانم هاله ئه‌سفه‌ندیاری ته‌واوبووه، وه دوای دانی 320 هه‌زار دۆلار وه‌ك كه‌فاله‌ت له به‌ندیخانه ئازادكراوه.
هاوكات هاوسه‌ره‌كه‌ی شائوول به‌خاش خۆشـحاڵی خۆی به بۆنه‌یه‌وه بۆ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام سه‌رچاوه دادوه‌ریـیه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی كیان تاجبه‌خش كه ئه‌ویش هاوڵاتیـیه‌كی ئه‌مریكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیـیه و له‌گه‌ڵ خانم هاله ئه‌سفه‌ندیاردا پـێـكه‌وه ده‌سـتگیركرابوون هیچیان ڕانه‌گه‌یاند.
شـایانی باسه ئێران هاله ئه‌سـفه‌ندیاری و كیان تاجبه‌خشی به پـیلان‌گێڕان له دژی حكومه‌ت تاوانباركردووه.
له واشـنتۆنیش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ئازادكردنی خانم هاله ئه‌سـفه‌ندیاری هه‌واڵێـكی دڵخۆشـكه‌ره، گوته‌بێژه‌كه گوتیشی به‌ڵام ئێران هێشـتا سێ هاوڵاتی دیكه‌ی ئه‌مریكایی ده‌سـتبه‌سه‌ركردووه، له‌وانه تاجبه‌خشه.