وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول سه‌رنه‌كه‌وتووه له به‌ده‌سـتهێنانی پـشــتیوانی به ئه‌ندازه‌ی پـێویست بۆ ئه‌وه‌ی له خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كاندا له هه‌ڵـبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی توركیادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
عه‌بدوڵـڵا گول ئه‌ندامی پارتی فه‌رمانڕه‌وای داد و به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌چوون ڕۆژی دووشه‌ممه 341 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه، كه‌متر له‌و 367 ده‌نگه كه پـێویسـته بۆ دوو له‌سه‌ر سێی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كه.
ئه‌مه دووهه‌مین هه‌وڵـدانی گوله بۆ به‌ده‌ستهێنانی پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه، به‌ڵام ڕابردووی ئیسلامی بووه هۆی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ڕامیاری كه فشـاری هێنا بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنێـكی گشتی و هێنانه كایه‌ی په‌رله‌مانێـكی نوێ.
پارتی داد و به‌ره‌و پـێشـهوهچوونی عه‌بدوڵـڵا گول له ژماره‌ی 550 نیشـتنگه له ناو په‌رله‌ماندا، له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌دا 340 ی به‌ده‌سـتهێنا. ده‌نگدانی ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌مینه له چوار خولدا.
گول واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له خولی سێهه‌مدا بـیباتهوه كه زۆرینه‌یه‌كی ساده پـێویسته له جیاتی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان وه‌ك له خوله‌كانی پـێشـتردا پـێویسته.
سیكیولاریسـتهكان ترسـیان له‌وه‌دایه كه هه‌ڵـبژاردنی گول هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕیشه‌ی به‌هێزی جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت لاواز بكاته‌وه.