ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه تایبه‌ته‌كانی ئێران له ناوه‌ندی عێراق
كارده‌كه‌ن و مه‌شق به میلیشـیای شیعه‌كان ده‌كه‌ن بۆ هێرشـبردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ ڕیـك لینچ (Rick Lynch) گوتی ڕاپـۆرته‌كانی ده‌زگای هه‌واڵـگری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا نزیكه‌ی 50 ئه‌ندامی هێزی قودسی سوپای پاسـدارانی ئێران سنووریان په‌ڕانۆته‌وه و هاتوونه‌ته ناو عێراق بۆ مه‌شـقپـێـكردنی میلیشـیاكان له‌سه‌ر چۆنتی به‌كارهێنانی هاوه‌ن و ڕۆكێت.
به‌ڵام له تاران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
شـایانی باسه پـێشتر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاسـدارانی ئێرانی تاوانبار ده‌كرد به مه‌شـقپـێـكردنی میلیشیا عێراقیـیه‌كان له ناو ئێران و هه‌روه‌ها دانی ته‌قه‌مه‌نی پـێیان بۆ به‌كارهێنانی له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
دواهه‌مین هه‌واڵه‌كانی توندوتیژی له عێراقیش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ئاكامی هێرشی
خۆمپاره بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئه‌لعوبێدی شیعه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 12 كه‌س كوژران 31 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له هه‌واڵه سـیاسـیـیه‌كانیشدا، سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌وڵـێـكیدا بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌و دووبه‌ره‌كیـیه له نێوان لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رنامه‌ی بۆ سـازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه دانا كه له نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه و كورد و سوننه ئه‌نجام بدرێت.
ڕۆژی شه‌ممه طاریق ئه‌لهاشمی، جێـگره سوننه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراق، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشـتـبوونه‌وه بوو، به‌ڵام قایل نه‌بوو به‌وه‌ی به‌ره‌كه‌ی (به‌ره‌ی ته‌وافقی عێراقی) بگه‌ڕێنه‌وه ناو حكومه‌ت.
شـایانی باسه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌ره‌ی ته‌وافقی عێراقی له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی كشانه‌وه.