له گوتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی سه‌رۆكدا، سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی شه‌نگال كرد كه بوونه مایه‌ی كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و هه‌روه‌ها
زیانێـكی ماڵی زۆر، وه گوتی تێرۆریسـتان هه‌روا مه‌ترسیدارن و بێ به‌زه‌یـین.
فاون تاونسێند كه كارمه‌ندێـكی شه‌وه له ڕێسـتۆرانتێـك گوتاری هه‌فتانه‌ی دیموكراته‌كانی پـێشـكه‌ش كرد.
خانم تاونسێند له قسه‌كانیدا سه‌نگی خسته سه‌ر مه‌سه‌له ئابوریـیه‌كان، وه سـتایشی ڕۆڵی دیموكراته‌كانی كرد له كۆنگرێسـدا بۆ ئه‌و به‌رنووسانه‌ی په‌سه‌ندیان كردوون كه به هه‌نگاونانی به‌ره‌وپـێش له ژیانی ئه‌مریكایـیه‌كاندا ناوزه‌ندی كردن.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌م دوو گوتاره ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.