كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵـێن چه‌ند چه‌كدارێـك ڕۆژی شه‌ممه ژنێـكی ئه‌ڵمانیـیان ڕفاندووه، كه كارمه‌ندێـكی فریاگوزاری بووه له كابوڵ.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان، زیماری به‌شـاری، گوتی چه‌كداره‌كان ژنه‌كه‌یان له ده‌مێـكدا ڕفاندووه كه له ناو شه‌قامه‌كاندا پـیاسه‌ی كردووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان پـۆلیسی ئه‌فغانی ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبیلی ڕفێنده‌ره‌كان كردووه، به‌ڵام به هه‌ڵه شۆفێری تاكسـیـیه‌كیان كوشـتووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ده‌نگوباسی ئه‌م ڕفاندنه له كاتێـكدا دێت كه میلیشـیاكانی تاڵیبان 19 هاوڵاتی كۆریای باشوریان به بارمته گرتووه و گوتویانه وتووێـژه‌كان شـكستی خواردووه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یاخیبووان بڕیاری چاره‌نووسیان ده‌دات.
ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێژی تاڵیبانه‌كان گوتی هه‌ر كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتووێژی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشـوردا ده‌ستی پـێـكرد شـكستی خوارد.