سـڕبیا پاش هه‌شت سـاڵ له دابڕان له كۆسۆڤۆ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌زگاكانی پـۆلیس و له‌شـكره‌كه‌ی بۆ ئه‌و هه‌رێمه ده‌كات.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژێـكی سه‌رۆك وه‌زیر كۆستوونیكا، ئه‌لێـكسانده‌ر سیمیك، گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه كه هێزه‌كانی ئاسایشی سڕبیا بگه‌ڕێنه‌وه كۆسۆڤۆ، ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه له سه‌دا 90 ی دانیشـتوانه‌كه‌ی ئه‌لبانی نه‌ژادن.
به‌پـێی بڕیارێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له سـاڵی 1999 ده‌رچوو، پاش ئه‌وه‌ی بۆردومانه ئاسـمانیـیه‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ بلگرادی له سه‌ركوتكردنی ئه‌لبانیـیه جوداخوازه‌كان ڕاگرت، سـڕبیا بۆی هه‌یه نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیسی له كۆسۆڤۆ هه‌بێت بۆ پاراسـتنی كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی سڕبی له‌و هه‌رێمه‌دا. به‌ڵام هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ناتۆ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كردن ڕێـگه‌یان نه‌دا ئه‌و هێزانه‌ی سڕبیا بڵاوبـبنه‌وه له هه‌رێمه‌كدا له‌به‌ر مه‌ترسی نوێـبوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان.
بلگراد و پـریستینا ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر خولێـكی دیكه‌ی دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ره. ڕێبه‌ره ئه‌لبانه‌كانی كۆسۆڤۆ سورن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و سـڕبیاش ئاماده نیـیه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌رێمه بـبێت.