ئێواره‌ی چوارشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه به‌گوڕی 7.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر كه‌ناره‌كانی ناوه‌ندی پـیرۆی هه‌ژاند. چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له ناو ئۆقیانوسی پاسـفیـكدا
بووه و نزیكه‌ی 145 كیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی لیمای پایته‌خته‌وه دوور بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پـیرۆ ده‌ڵـێن به‌لایه‌نی كه‌م 337 كه‌س كوژراون و به‌سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
بومه‌له‌رزه 2 خوله‌كی خایاندووه و زیانێـكی زۆری گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها ڕۆچوونی زه‌ویش ڕوویداوه. به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه وای له دانیشـتوانی پـیرۆ كردووه له ترسـانا له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌رێ و له شه‌قامه‌كان شه‌و به‌سه‌ر به‌رن.
هه‌روه‌ا بومه‌له‌رزه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی بڕانی كاره‌با و كارنه‌كردنی ته‌له‌فونی مۆبایل.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان بومه‌له‌رزه‌كه زیانی زۆری به چه‌ند شـارۆچكه‌یه‌كی باشوری لیمای پایته‌خت گه‌یاندووه، وه زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان له كڵـێـسایه‌كی شـاری ئیكا له باشوری پـیرۆ بووه كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه ڕوخاوه.
سه‌رۆكی پـیرۆ ئاڵه‌ن گارسیا بڕیاری داخسـتنی خوێندنگه گشـتیـیه‌كانی دا له‌به‌ر بوونی مه‌ترسی ڕوخاندنی باڵه‌خانه‌كانیان.
پاش بومه‌له‌رزه‌كه سه‌نته‌ری وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاودێری تسـونامی له ئۆقیانوسی پاسفیك هۆشـداری ئه‌گه‌ری بوونی تسونامی له كه‌ناره‌كانی وڵاتانی ئه‌مریكای باشور دا، وه‌ك پـیرۆ و چیلی و ئیكوادۆر و كۆڵۆمبیا و په‌نه‌ما و كۆسـته‌ریكا، به‌ڵام دواتر ئه‌و ئاگاداریـیه لابرا.