ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست و نیویۆرك تایمز بڵاویان كرده‌وه
كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش به‌نیازه سـوپای پاسـدارانی ئێران به هێزێـكی تێرۆریست دابنێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ پاتریك كڵاسن جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی توێژینه‌وه له ئه‌نسـتتیوی واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك سـازكردووه، وه پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
پاتریك كڵاسن ده‌ڵێت سوپای پاسـداران بووه‌ته تیجاره‌ت و بازاڕێـكی یه‌كجار زۆر گرنـگ، وه ده‌ڵێت چیدیكه سـوپای پاسـداران ته‌نیا هێزێـكی چه‌كداری نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.