سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی بۆ به‌سـتنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌یی بۆ هێز و لایه‌نه ناوخۆكانی عێراق، هاوكارمان موعته‌به‌ر
شیروانی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت " به ڕای من ده‌بێت هاوپه‌یمانی كوردستان خه‌ریكی كێشه‌كانی خۆیان بن. ماده‌ی 140 تا ئێسـتا وه‌كو پـێویسته جێبه‌جێ نه‌كراوه، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی ئابوری كوردستان هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی بوجه هه‌یه له به‌ینی هه‌رێم و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، كێشه‌ی كورد هه‌یه له موسڵ، كێشه‌ی كورد هه‌یه له كه‌ركوك، كێشه‌ی كورد هه‌یه له دیالا، كێشه‌ی كورد هه‌یه له به‌غا، ئه‌كوژرێن و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن. به ڕای من هه‌ر ئه‌وه نیـیه كه ئێمه دابنیشین بچین ناوبژی به‌ینی خه‌ڵـك بكه‌ین."
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.