مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران له ئه‌فغانسـتانه و له‌وێ ئه‌و ئیدیعا وتۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن حكومه‌ته‌كه‌ی چه‌ك بۆ یاخیبووانی تاڵیبان ده‌نێرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه له كاتی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له كابوڵی پایته‌خت له‌گه‌ڵ حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان ، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی زۆر به‌جدی گومانی له‌وه هه‌یه هیچ ڕاسـتیـیه‌ك له‌و ئیدیعایانه هه‌بێت كه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و به‌ریتانیاوه كراون. گوتی واشـنتۆن دژی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئێران و ئه‌فغانسـتانه.
دوابه‌دوای وتووێـژه‌كان هه‌ردوو ڕێبه‌ر یادداشتێـكی له‌یه‌ك گه‌یشتنیان مۆركرد سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتیاندا.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی بۆ ئه‌فغانسـتان یه‌كه‌م سه‌ردانێتی له‌وه‌تای پـۆسـته‌كه‌ی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌رگرتووه. بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی توركمانسـتان بكات و پاشـان به‌ره‌و قیرغیزسـتان بڕوات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جۆرج بوش ئێرانی به‌وه گوناهباركرد كه ڕۆڵێـكی نائارامی سـازكه‌ر له ئه‌فغانسـتان و عێراق ده‌نوێنێت.