عه‌بدوڵـڵا گول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه بۆ جارێـكی دیكه بوو به كاندیدی پارتی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌شـێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی ئاشـكراكرد و خه‌ریكی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی ڕێبه‌رانی
ئۆپـۆزیسـیۆنه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیاوه پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ڕاسـتڕه‌وی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نیشـتیمانپه‌روه‌ری ناسراو به (MHP) به‌ڕێز گول بۆ په‌یامنێران دووا، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌و پارته دڵنیایان كردبێته‌وه له دابینكردنی پـشتیوانی بۆ كاندیدبوونی بۆ ئه‌و پـۆسـته.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندامانی پارتی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رله‌نوێ عه‌بدوڵـڵا گول‌یان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی كاندید كرده‌وه، ته‌نها سێ مانگ پاش ڕه‌تـكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه به دابڕانیان له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی عه‌بدوڵـڵا گول له كاندیدبوونی پاشه‌گه‌ز بووبۆوه.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا ده‌سـتیكرد به یه‌كه‌م خولی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
عیلمانیـیه‌كان و كاره‌به‌ده‌سـتانی له‌شـكری توركیا دژی كاندیدبوونی عه‌بدوڵـڵا گولن بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌به‌ر ڕابردووی ئیسلامی گول و چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌چكی ئیسلامی ده‌پۆشێت، ئه‌و كاره‌ی كه له هه‌ندێ دامه‌زراوه عیلمانیـیه‌كانی توركیادا قه‌ده‌غه‌یه.