كۆمانداری پله‌ی دووی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌یموند ئودیێرنۆ، ده‌ڵێت هێرشی به ئه‌و ته‌قه‌مه‌نی‌یانه‌ی كه له ئێران رادێن، ئاسایش له عێراقدا له مه‌ترسی ده‌خه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئودیێرنۆ ده‌ڵێت چه‌كه‌كان له ئێرانی راهاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆمبانه‌ی كه زرێ پۆشان له ناو ده‌بات و ده‌هێنرێنه عێراق. ئه‌و بۆمبانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه نیو زرێ پۆشانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا و له نیو هه‌ره‌چه‌كی مه‌رگ هێنه‌ردان كه به دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌كار د‌ه‌هێنرێن.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدیێرنۆ گوتی حكومه‌تی ئێران موشه‌كی 170 و 120 میلی میتری و موشه‌ك هاوێژی بۆ گروپه‌كانی میلیشیای شیعه دابین كردووه.
سه‌رۆك كۆمار جورج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت خۆی داوای له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، رایان كرۆكه‌ر، كردووه كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ نوێنه‌رانی ئێران باس بكات:
"یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه داوام له باڵیۆز كرۆكه‌ر كرد له نێو عێراق چاوی به ئێرانی‌یه‌كان بكه‌وێت، ئه‌و په‌یامه‌یان پێ بگه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی مین بۆ عێراق دێنن و ئه‌مریكی‌یه‌كان ده‌كوژن ئه‌وا سه‌ر‌ئه‌نجامیشی بۆ ئه‌وان به دوادا دێت. ناردنی ئه‌و جۆره مینانه بۆ ئێران هۆیه‌ك بۆ ناسه‌قامگیركردنی ووڵاته ."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت حكومه‌تی ئێران" كاریگه‌ری ناسه‌قامگیری" هه یه. "ئێران د‌ه‌توانێت باشتر بێت. حكومه‌ته‌كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه . ئه‌و حكومه‌ته كارێكی وای كردووه ئه‌مه‌ریكا و ووڵاتانی تر یان ووڵاتانی باش بڵێن ئێمه پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی له ده‌ستمان بێت، هه‌لی ئابووریتان پێنه‌ده‌ین ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌یده‌ن."
سه‌رۆك بوش گوتی په‌یامه‌كه بۆ خه‌ڵكی ئێران ئه‌وه‌یه : ئه‌وان ده‌توانن كاری باشتر له ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا بكه‌ن.